بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن دەدرێت

بەرێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای دەکات ئێوارەی رۆژی یەک شەممە لێژنەی بنینی مانگ کۆ دەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف بە(باسنیوز)ی راگەیاند 'ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لێژنەی بینینی مانگ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی یەکەم رۆژی مانگی شەوال کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیاری بکەن'.

وتیشی 'چەند ھۆکارێک ئەوە دەر دەخەن کە رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان  بێت چونکە زاناکانی فەلەکناسی ئاشکرایان کردوە، شەوی یەکشەممە مانگ لە ئاسمانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و زۆربەی جیھان نابینرێت  تەنیا لە ئاسمانی وڵاتی ئوسترالیا نەبێت و هەروەها لە ھیچ رۆژمێرێکی عەرەبیدا 3مانگی عەرەبی لەسەر یەک 30 رۆژ نییە، لەگەڵ ئەوانەشدا  بڕیاری کۆتابی شەوی یەکشەممە دەدرێت'.



PM:04:21:23/07/2014