بكوژی خێزانەكەی چەمچەماڵ دەستگیركرا


ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە بكوژی خێزانەكەی ئەمڕۆی قەزای چەمچەماڵ دەستگیركراوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێك لە قەزای چەمچەماڵ لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزوری و لەئەنجامدا خێزانەكەی و خوشك و برایەكی خێزانەكەی و منداڵێكی دیكەیانی كوشت.


PM:03:22:02/05/2022