عێراق چوارەمین وڵاتی مەترسیدارە بۆ رۆژنامەنووسان

‌رۆژنامەنووسە قوربانییەکانی عێراق
راپۆرتی پەیمانگای نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنووسان رایگەیاند کە ئۆکرانیا مەترسیدارترین وڵاتە بۆ رۆژنامەنووسان و عێراق چوارەمینە.
راپۆرتەکە کە تایبەتە بە شەش مانگی سەرەتای ٢٠١٤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەئۆکرانیا ٧ رۆژنامەنووس کوژراون و لەعێراقیش لەشەری نێوان هێزە ئەمنییەکان و داعش شەش رۆژنامەنووس کوژراون.
راپۆرتەکە پێشبینی ئەوە دەکات کە ئەو ژمارەیە لەهەڵکشاندایە و پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان دەکەن.
 پەیمانگاکە باس لەوە دەکات کە لەعێراق ٦ رۆژنامەنووس لەشەری نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش کوژراون و ئەو رۆژنامەنووسانەی زیاتریش دەکرێنە ئامانج وێنەگرانە کە تا ئێستا ٣ وێنەگر بوونەتە قوربانی. 
سوریا وپاکستانیش لە وڵاتە مەترسیدارەکانن بۆ رۆژنامەنووسان.
بەپێی راپۆرتەکە لەم شەش مانگەدا ٦١ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، ئەم ئامارەش بەبەراورد بەساڵێ رابردوو زۆر زیاترە، لە ساڵێ ٢٠١٣ لەشەش مانگ ٤٠ رۆژنامەنووس کوژراون.



PM:01:17:28/07/2014