هاولآتیانی کوردی شاری کوبانی کە نزیکەی مانگێکە چەکدارانی داعش هێرشێكی بەردەوام لە دژی شارەکەیان دەکەن‌و بەسەدان شەهیدیان هەیە، یەکەم رۆژی جەژنیان لەناو شەهیدەکانیاندا کرد.
هه‌زاران هاوڵاتی سه‌رله‌به‌یانی 28ی تەموز سه‌ردانی گۆرستانی شه‌هید دیجله له شاری کوبانێیان کرد مه‌راسیمیکی شکۆداریان ساز کرد .
ئه‌ندامانی ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی کوبانێ، ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری جڤاکی دیموکراتی(TEV-DEM)، شه‌ڕڤانانی YPG و YPJ و که‌سوکاری گیانبه‌ختکردوانی رێگای ئازادی له مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده بوون .
له مه‌راسیمه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک له ئاماده‌بووان چه‌ند وته‌یه‌کیان پێشکه‌ش کرد و دروشمی ''شه‌هید نامرێ و بژی به‌رخۆدانی YPG'' ووته‌وه .
محه‌مه‌د سه‌ید سه‌رۆکی ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی کوبانێ وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و وتی " ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت جه‌ژنی ره‌مه‌زان وه‌کو موسولمانی دیکه که لە خۆشی و کامه‌رانیدا پیرۆز بکه‌ن، به‌ڵام کاتێک کوبانێ رووبه‌روی هێرشی گروپه چه‌ته‌کانی داعش ده‌بێته‌وه، ناتوانن به جۆش و خرۆشه‌وه جه‌ژنه‌که‌یان پیرۆز بکه‌ن .
مه‌راسیمه‌که له دوای وته‌کان و دوعا کردن به وتنه‌وه‌ی دروشم کۆتایی هات".
نزیکەی مانگێکە چەکدارانی داعش بە هێزێکی گەوەرەی پڕ چەکەوە بەئامانجی کۆنترۆڵکردنی شاری کوبانی هێرش دەکەنە سەر ئەو شارە، تا ئێستا گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل نەیانهێشتووە ئەو شارە بگیرێت و بەسەدان کوژراوی داعش هەیە، هاوکات یەکینەکانیش بەسەدانیان لێکوژراوە.