بەپەلە: ژوورێكی ئۆپراسیۆن لەنێوان پێشمەرگە- ئەمەریکا- عێراق لەهەولێر دروستکرا

ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش بەسەرپەرشتی نوێنەری هێزی پێشمەرگە و بە بەشداری ئەمەریکاو نوێنەری وەزارەتی بەرگەری عێراق لەهەولێر دروستکرا بۆ سەرکردایەتیکردنی ئۆپراسیۆنەکان دژی داعش.
سەرچاوەیەکی بەرپرسی باڵا بەسپی میدیای راگەیاند کە ئەم ژوورە چەند کارێکی هەیە، لەلایەکەوە داتاو زانیاری دەدەن بە فرۆکەکانی ئەمەریکا تا بۆردومانی بنکەکانی داعش بکەن، لەلایەکی ترەوە وەزارەتی پێشمەرگە ئاراستەی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ هێرش کردنە سەر ئەو شوێنانەی دەبنە ئامانجی فرۆکەکان پاش بۆردومان کردنی، هاوکات نوێنەری وەزارەتی بەرگریش بۆ یەکخستنی توانا سەربازیەکانی هەرێم و بەغدا لەو ژوورەدا بەشدارە.
سەرچاوەکەی سپی باسی لەوەکرد کە وابڕیارە فرۆکەی جەنگیش لەهەولێر بنیشێتەوەو لە ژێر دەستی ئەو ژوورەدابن بۆ هێرشکردنە سەربنکەکان داعش.
     



PM:04:43:08/08/2014