پێشنیوه‌ری ئه‌مرۆ هێرۆ ئیبراهیم و کادیری ناسراوی یه‌کیتی دلێری سه‌ید مه‌جید سه‌ردانی نه‌وشیروان مه‌سته‌فایان کرد له مه‌کۆی سه‌ره‌کی گۆران و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراویان له زه‌رگه‌ته سازکرد که‌یه‌كیک له پرسه‌کانی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پۆستی پاریزگاری سلیمانی بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له گۆڕانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند دوای کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو به‌رپرسه، نه‌وشیروان مه‌سته‌فا له‌گه‌ڵ وه‌فدی دانووستانی گۆڕان له‌کۆبوونه‌وه‌دایه‌و تا ئێستا ته‌واو نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک وتی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئێستا بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارێکی نوێی هێرۆ ئیبراهیمه که تازه خستوویه‌ته روو له‌گه‌ڵ رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌یه‌کیتی نیشتمانی کوردستانه‌وه به سپی راگه‌یاند که پرسی پاریزگاری سلێامنی یه‌کێک بووه له پرسه‌کان و زۆر بابه‌تی تر باسکراون.