سلێمانی.. مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لە رۆژنامەنوس دەنیز فورات دەكرێتەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لە رۆژنامەنوس دەنیز فورات لەلایەن سەنتەری میترۆ بەبەشداری رۆژنامەنوسان بكرێتەوە.

دەقی بانگهێشتنامەكەی سەنتەری میترۆ

بانگهێشتان ئەكەین بۆ رێزلێنان لە رۆژنامەنوس دەنیز فورات

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان بانگهێشتان دەكات بۆ مەراسیمی رێزلێنان و دەربڕینی هاوخەمی بە بۆنەی گیانبەختكردنی رۆژنامەنوس دەنیز فورات و راگەیاندنی هاوپشتی بۆ ئەو رۆژنامەنوسانەی كە لە شوێنە مەترسیدارەكاندا هەواڵ و زانیاری دەگوازنەوە.

كاتژمێر: (6)ی ئێوارە رۆژی: یەك شەممە 10ی ئابی 2014 پاركی نالی/ شەقامی سالم / نزیك كارگەی جگەرەی سلێمانی

رۆژنامەنوس دەنیز فورات ئێوارەی 8ی ئاب لە ناوچەی مەخمور لە شەڕی نێوان گەریلاكان و چەكدارانی داعش، گیانی لەدەستدا. دەنیز فورات رۆژنامەنسی لەشاخ و شارەكانی كوردسان زۆربەی ژیانی كاری رۆژنامەنووسی كردووە. خەڵكی شاری وانی باكوری كوردستانە. وێنەو هەواڵی بۆ‌ كەناڵی Stêrk TV، Med NUÇE، Ronahî و ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەگوازتەوە.

سەنتەری میترۆ



PM:02:27:10/08/2014