سەنتەری میترۆ: چارەنوسی رۆژنامەنوس تاریق سالح نادیارە

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە رایدەگەینێت چارەنوسی رۆژنامەنووس تاریق شەنگالی نادیارەو داوا لە رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی دەکات هەموو تونایەکیان بخەنە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە ئازاری خەڵکی مەدەنی لە ناو جەنگی دژ بە کوردستان و عێراق.

دەقی راگەیەنراوەکەی میترۆ:

چارەنوسی رۆژنامەنوس تاریق سالح نادیارە
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە رایدەگەینێت چارەنوسی رۆژنامەنووس تاریق شەنگالی نادیارەو داوا لە رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی دەکات هەموو تونایەکیان بخەنە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە ئازاری خەڵکی مەدەنی لە ناو جەنگی دژ بە کوردستان و عێراق.

 تاریق سالح شەنگالی قوتابییە لە قۆناغی سێهەمی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین، پاش داگیرکردنی قەزای شەنگال لەلایەن چەکدارەکانی " دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش" چارەنوسی نادیارە.
 خدر دۆملی، رۆژنامەنووسی ناسراوی دەڤەری دهۆک بە میترۆی راگەیاند رۆژانە کاتێک خێزانە ئیزیدییەکان رزگاریان دەبێت پرسیاری دەکەم وتی" کەس هەواڵی نازانێت چارەنوسی نادیارە"

 ئەکرەم فەرەیدوون مامۆستای بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین لە ئاکاونتی‌ تایبەتیی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی"گوماندەکریێت بەدەستی چەتەکانی داعش ئەو رۆژنامەنوسە کوژرابێت یان ڕفێنرابێت ئەمەش مایەی نیگەرانیمانە".
 تاریق بەر لە داگیرکردنی شارەکەی دواهەمین پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکانی داوای لە رۆژنامەنوسان کردووە "ئازایانە روماڵی شنگال بکەن چونکە لە ژێر مەترسیدایە"

ملازم شەعلان شنگالی برای تارق شنگالی رایگەیاندوە،‌ "هیچ هەواڵێک لەبارەی تارق نازانن، دوا پەیوەندیشی شەوێک پێش هێرشەکەی داعش بووە بۆسەر شنگال"

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە داوا داوا لە رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و مافی رۆژنامەنوسان دەکەین هەموو تونایەکیان بخەنە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە ئازاری خەڵکی مەدەنی لە ناو جەنگی دژ بە کوردستان و عێراق.

 میترۆ جەختدەکاتەوە " پێویستمان بە هاوپشتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە ئازاری خەڵکی مەدەنی لە ناویاندا رۆژنامەنوسان کە هێزەکانی داعش وەک ئەندامی گروپی چەکدار مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات"

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە.

مۆڵەتی رەسمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە. تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران.

 ساڵانی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی ساڵانەی لەسر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە



PM:12:07:13/08/2014