سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌رێکه‌ری عێراق له‌ترسی وتاری نوێنه‌ری گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه سیستانی که له‌رێگای نوێنهرێکیهوه هه‌موو رۆژێکی هه‌ینیه‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی خۆی پێشخست.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری نزیک مالکی به سپی میدیای راگه‌یاند دوێنێ 14 ی ئاب به‌رپرسی پاسه‌وانه‌کانی مالکی چۆته لای و پێی راگه‌یاندووه که وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه عه‌لی سیستانی له‌سه‌ر تۆ ده‌بێت و ره‌نگه فه‌توا دژی تۆ ده‌ربکات، ئه‌و ده‌مه ئێمه‌ش ناچارین پابه‌ندبین به فه‌تواکه‌وه و ناتوانین به‌رده‌وامبین له پاراستنت، هه‌ر بۆیه شه‌وی رابردوو 15 ی ئاب مالکی له دره‌نگانێکی شه‌ودا وتارێکی پێشکه‌ش کرد‌و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که ئاماده نییه هیچ پۆستێکی نوێ وه‌ربگرێت.
هه‌موو رۆژێکی هه‌ینی له‌سه‌ر کاروباری وڵات ئه‌حمه‌د سافی له‌زاری مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه عه‌لی سیستانیه‌وه وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات. چه‌ند جارێک له وتاره‌کانی هه‌فته‌کانی رابردوودا ناوبراو هێرشی کردۆته سه‌ر مالکی. پێشبینی ده‌کرا ئه‌م هه‌ینیه هێرشی توند بکاته سه‌ری و پاسه‌وانه‌کانی ناچێربن چیتر پاسه‌وانی نه‌که‌ن، چونکه هه‌موویان شیعه‌ن و پابه‌ندن به وتاره‌کانی مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه.