ناوكی شوتی پاش برژاندنی بە یەكێك لە چەرەساتەكان ئەژمار دەكرێت، پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە ناوكی شوتی چەندین ماددەی بەسودی تێدایە.
توێژینەوە پزیشكیەكان دەریانخستووە ناوكی شوتی دەوڵەمەندە بە ئاسن و فسفۆڕ، هەروەها بڕێكی زۆر لە ڤیتامین بی لە پێكهاتەكەیدا هەیە.
جگە لەوانە بڕێكی زۆر پرۆتین لە پێكهاتەكەیدا هەیە , لەبەر ئەمەش بە جێگرەوەی گۆشت دادەنرێت، هەروەها بڕێكی زۆر لەو چەوریانەی تێدایە كە بۆ لەشی مرۆڤ گرنگن، لەگەڵ بونی ماددە نیشاستەیەكان.
بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی ناوكی شوتی سودی بۆ جگەر هەیە كارەكانی چالاك دەكات، هەروەها ئەگەر ڕەقبونی شادەمارەكانی دڵ كەمدەكاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ.
لەگەڵ ئەم سودانەشدا پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە ناوكی شوتی بە بڕی زۆر نەخۆن چونكە زیان بۆیان دەبێت.