بچوكترین چەكداری داعش تەمەنی 13 ساڵە‌و بەلجیكیە

مێرمنداڵێكی بەلجیكی تەمەن 13 ساڵ كە لەگەڵ براكەی لە سوریا لەناو چەكدارانی داعشدان، بچوكترین چەكداری ئەم گروپە تیرۆریستییەیە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "بەدیل" وێنەی ئەم مێرمنداڵە بە ناوی یونس لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە نیشانی دەدات لەگەڵ براكەی "عەبدولحەمید" لەسوریا لە ریزی چەكدارانی داعشدان.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش لە وڵاتانی ئەوروپا‌و ئەمەریكاوە بەو گروپە پەیوەست بوون.




AM:09:21:23/08/2014