یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و تۆكمه چڕكردوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ 18 یاریزاندا ئه‌نجامداوه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا د.ئاراز نوری یه‌كێك له‌سه‌رپه‌رشتیاریارانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌سایتی ره‌سمی یانه‌كه‌ی (sulyfc) راگه‌یاند تا ئێستا سه‌ركه‌وتوبوون له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 18 یاریزاندا .
ئاراز وتیشی 6 له‌یاریزانه‌كان كوردن و 12 یاریزانیش له‌یانه‌كانی ناوه‌راست و خواروی عێراقه‌وه گواستراونه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد له‌هه‌وڵی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستدان له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی تردا‌و له‌ئێستاشدا یاریزانێكی به‌رازیلی په‌یوه‌ندی به‌مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌وه كردوه‌و له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه
بیوەی ئەحمەد (ماڵپەری یانەی سلیمانی)