فازل میرانی: کەسایەتی دووەمی کوردستان نێچێرڤانە نەک نەوشیروان

لەوەڵامی پرسیارێکدا لەسەر کەسایەتی دووەم لە کوردستاندا سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت " کەسایەتی دووەم لەکوردستاندا نێچیرڤان بارزانییە".

لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتی تەلەفزیۆنی رووداو لەگەڵ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی کورد لەمەکۆی گشتی بزووتنەوەی گٶران لە سلێمانی کە لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە سەرکردایەتی کرا، کە ئایا کەسایەتی دووەمی کورد نەوشیروان مستەفایە بۆیە کۆبوونەوەکە لەوێ و لەلایەن ئەوەوە سەرکردایەتی کرا، فازل میرانی وتی" پێموایە کەسایەتی دووەمی کوردستان نێچیرڤان بارزانییە".

فازل میرانی کە خۆی زیاتر لەنیو سەدەیە لەناو ریزەکانی پارتیدا وەک هاوشێوەکەی نەوشیروان مستەفا لەیەکێتی و گٶراندا خەبات دەکات، بەڵام نێچیرڤان بارزانی بەسەر خۆی و نەوشیروان مستەفادا سەپاند کە ئەو کەسایەتی دووەمی کوردستانە.

دواتر لە درێژەی قسەکانیدا فازل میرانی وتی" کەسایەتی لەرێگای خزمەتکردن بۆ گەل و خەڵكی کوردستانەوە دیاری دەکرێت".
فازل میرانی لەمیانەی دیدارێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداودا کە لەسەر بارودۆخی کوردستان و روبەروبوونەوەی داعش و کێشەکان لەگەڵ بەغدا سازکرابوو، لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا پەیامنێری رووداو ئەو پرسیارەی لە میرانی کرد.     



AM:10:23:13/09/2014