به‌بێ به‌شداری ئێران کۆنفرانسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی داعش ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.وەزیری دەرەوەی فەرەنساش رایگەیاند" ٣٠ ولآت ئامادەیی خۆیان دەربڕی دژی داعش بجەنگن".
کۆنفرانسه‌که که به به‌شداری 20 وڵات به‌ڕیوه‌چوو، سه‌ره‌تا سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا هولاند رایگه‌یاند: ئامانجی ئه‌م کۆنفرانسه له‌ناوبردنی داعشه، فه‌ره‌نسا سه‌ره‌تا هۆشداری داوه له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه، که مه‌ترسیه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.
هه‌روه‌ها وتی " له ئێستادا عیراق پێوستی به هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی هه‌موو لایه‌ک هه‌یه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که یه‌کێتی و یه‌كڕیزی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆرستانی داعش گرنگه‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌ركی ئێمه‌شه.
سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م کۆنفرانسه ته‌واوکاری کۆبوونه‌وه‌که‌ی ناتۆیه که‌له‌به‌ریتانیا هه‌فته‌ی رابردوو سازکرا.
سه‌رۆک کۆماری فوئاد مەعسوم یش دوای هولاند وتارێکی پێشکه‌ش کرد‌و وتی ""ئەم دەوڵەتە ئیسلامییە سەرەتایەكە بۆ ئەوەی دەستی بگاتە هەموو جیهان، بۆیە پێویستە داعش بەو یاسایانە گەمارۆ بدرێ كە هاوكاریكردنی ئەو گرووپە قەدەخە دەكەن".
فوئاد مەعسوم سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆئه‌وه راکێشا که سەدان هەزار خێزان كە نەیانتوانیوە رزگاریان ببێت وەك بارمتە لای داعش ماونەتەوە.
هه‌روه‌ها تاوانه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ی ئاشکرا کردوو وتی :داعش لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا كۆمەڵكوژی ئەنجامداوە‌و كوشتنیش لای داعش هیچ پێوانەیەكی بۆ نییە‌و لە عێراق هەموو پێكهاتەكان بەیەكەوە دەكوژرێن.
فواد موعسوم پێش کۆنفرانسه‌که به ئه‌سۆشه‌یتید پرێسی راگه‌یاند به‌شدارینه‌کردنی ئێرانی که سنورێکی دوور‌و درێژی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه که‌موکوریه‌کی کۆنفرانسه‌که‌یه به‌تایبه‌تی که ئه‌و وڵاته پێش وڵاتانی تر شه‌ڕی داعشی کردووه‌و کۆمه‌کی سووپای عێڕاق و پێشمه‌رگه‌شی کردووه.