هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی به‌رامبه‌ر بۆردومانکردنی داعش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه له‌خاکی سوریادا، دوای هه‌ماهه‌نگیان لێده‌کات.
موسلیم ده‌ڵێت: پێشوازی له لێدانی گورزی سه‌ربازی له‌و هێزه تیرۆریستیانه ده‌که‌ین که هه‌ڕه‌شه له‌هه‌موو به‌ها مرۆییه‌کان ده‌که‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
ناوبراو ده‌شڵێت: تا ئێستا گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوا له‌به‌رده‌م تۆپبارانی چه‌که تازه‌کانی ئه‌و رێکخراوهدایه، ئه‌مه‌ش به‌مانای تا ئێستا کۆمه‌ڵکوژی به‌رده‌وامه.