سبەینێ لە هەولێر لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمەریكا خۆپیشاندانە

بڕیاروایە سبەینێ چوارشەممە بەبەشداری ژمارەیەك رێكخراو‌و لایەن سیاسی‌و كەسایەتی سەربەخۆ لەگەڵ ژمارەیەك لە كوردانی ئێزیدی خۆپیشاندانێك لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمەریكا ساز بكرێت.

لیژنەی ئامادەكار خۆپێشاندانەكە لە بانگەوازێكدا كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا ناردوە، رایدەگەیەنێت:

به‌رێزان له‌پێناو ئیدانه‌كردنی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ی‌ به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتووه‌، هاوكارمان بن به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئاگادارییه‌ ...
مرۆڤ دۆستان، ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن، كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆكان، هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی‌ ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌تان پێ‌ ده‌گات.. له‌پێناو گه‌یاندنی‌ داواكاری‌ كچان ‌و ژنانی‌ ئیزدیی ... له‌پێناو به‌جینۆسایدناساندنی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ی‌ به‌سه‌ر كه‌س و كارمان له‌ شنگال و ناوچه‌كانی‌ ترهات..
له‌پێناو رێگری‌ كردن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌... له‌پێناو رێگری‌ كردن له‌قڕكردنی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك رێكخراو و لایه‌نی‌ سیاسی‌ و كه‌سایه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ‌ خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان خۆپیشاندانێك رێكده‌خه‌ین بۆ به‌رده‌م باره‌گای‌ ((UN)) له‌ هه‌ولێر له‌پێناو نیشاندانی‌ زامه‌ نه‌بینراوه‌كان و ده‌نگه‌ نه‌بیستراوه‌كانیان

 رۆژ / چوار شه‌ممه‌ - 24/9/2014
شوێن / به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ هه‌ولێر
 كات / 10 ی‌ به‌یانی‌
هاونیشتمانانی‌ ئازیز ... خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر داواكارین به‌به‌شداریتان له‌و خۆپیشاندانه‌ مرۆڤ دۆستی‌ و هاوخه‌میتان بۆ كه‌س و كاره‌ ئێزدییه‌كانمان نیشان بده‌ن ..
لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ خۆپیشاندان



PM:02:27:23/09/2014