مه‌ریه‌م مه‌نسوری ئه‌و ئافره‌ته فرۆکه‌وانیه ئیماراتییه‌ی چه‌ند رۆژه بۆته مانشێتی میدیا گه‌وره‌کانی جیهان، چونکه وه‌ک ئافره‌تێک به‌شداری له بۆردومانی داعشدا ده‌کات، خێزانه‌که‌ی حاشای لێ کرد.
خێزانه‌که‌ی مه‌نسوری رۆژی 25 ی ئه‌یلول له ژماره‌یه‌ک میدیای عه‌ره‌بیدا په‌یامێکیان بڵاوکرده‌وه‌و حاشا له كچه‌که‌یان ده‌که‌ن که به‌شداریکردووه" له‌و هێرشه دوژمنکار‌یه نێوده‌وڵه‌تیه بێ باکه‌ی ده‌کرێته سه‌ر گه‌لی سوریا برا، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه کچه‌که‌ی ئێمه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ده‌ستدرێژه‌یه‌دا به‌شدارن".
مه‌ریم مه‌نسوری که پله‌که‌ی رائیدی فرۆکه‌وانیه له‌ناو هێزه ئاسمانییه‌کانی ئیمارات له رۆژی 22 ی ئه‌یلوله‌وه له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان به‌شداری بۆردومانکردنی بنکه‌کانی داعشی له سوریا کردووه.