داعش ده‌ستدرێژی سێكسی دەكاتە سه‌ر 170 ژن
بە وتەی سه‌رۆكی هێزی پاڵپشتی له فه‌لوجه، چه‌كدارانی داعش له ماوه‌ی دوو مانگدا لەپارێزگای ئەنبار‌و بەتایبەتی شاری فەلوجە داعش ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر 170 ژن.
شێخ عه‌بدولره‌حمان نه‌مراوی سه‌رۆكی هێزی پاڵپشتی له فه‌لوجه له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ئاشكرایكردووه "به پشت به‌ستنمان به چه‌ندین زانیاری له‌ماوه‌ی دوومانگدا چه‌كدارانی داعش ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر 170 ژن."
وتیشی" ناوی چه‌ندین تیرۆرستمان له‌به‌رده‌ستدایه كه كاری ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتیان به تایبه‌تی له گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی شاری فه‌لوجه ئه‌نجامداوه.به‌ده‌ر له‌وه‌ش ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته سه‌ر ناویان تۆماركراوه."
PM:04:20:30/09/2014