لەبەرزایی مشتەنور لە کوبانی کە دوو رۆژی تەواوە چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەری، ئەمرۆ شەرەڤانێکی ئافرەت خۆی بەناو کۆمەڵێک چەکداری داعشدا تەقاندەوەو چەندانی لێ کوشتن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ٢٤ ئەو شەڕەڤانەی خۆی تەقاندۆتەوە ناوی ( ئارین میرکان )ە و ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی گەلە کە برێک تەقەمەنی زۆر بەخۆیەوە بەستووەو لەبەرزایی مشتەنور لە کاتژمێڕ ٤:٣٠ دا لەچەکدارانی داعش نزیک بۆتەوەو خۆی وەک یەکەم کاری ( فیدایی) تەقاندۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە لەئەنجامی ئەم چالاکیە گەورەیەدا زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ٢٠ چەکداری داعش کوژراون.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەواڵەکان لە مشتەنورەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەو بەرزای مشتەنور لەشاری کوبانی بەهەموو جۆرە چەکێک شەڕ بەردەوامەو لەهەندێک خاڵی رووبەرووبوونەوەدا حاڵەتەکە گەیشتۆتە شەڕی دەستەویەخەو شەڕە قەمەی کڵاشنکوف.
هاوکات لەهەموو بەرەکانی تری شەڕ لەدەوری کوبانی شەڕی درێژەی هەیە.