نێجیرڤان: ئەولەویەتمان چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ بەغدا، بەڵام هیچ وادەیەک نییە بۆ چوونمان

نێچرڤان بارزانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لەگەڵ مەلا بەختیار، رایگەیاند" ئەولەویەتی ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێم لەم قۆناغەدا گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەغدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان".

لەکۆنگرە رۆژنامەگەریەکەدا کە لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی سازکرا، نێچیرڤان بارزانی ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا هیچ وادەیەک دانەنراوە بۆ سەردانی وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا.

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو کۆنگرەیەدا وتی" کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوانمان بەدڵی هەردوولامان بوو".

مەلا بەختیار رایگەیاند کە هەردوولامان پابەندین بە ڕێککەوتنامەی ستراتیژییەوە.

سەبارەت بە ناردنی وەزیرەکان بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سبەی ٢ شەممە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی نێوان لایەنە سیاسییەکان سازدەکرێت بەمەبەستی تاوتوێکردنی چوونی وزیرەکان بۆ بەغدا.

مەلا بەختیار لەوەڵامی رۆژنامەنووساندا وتی" چاکبوونی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر حسابی هیچ لایەنێکی تر نییە"، ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان ئامادەی کۆبوونەوەی سێ لایەنی و پێنج لایەنی و لایەنەکانی تریشن.

لەسەر پرسی پارێزگای سلێمانی ننێچیرڤان بارزانی وتی" لەکۆبوونەوەی ئەمرۆش باسمان کردووە ئێمە رامان وایە پێویستە بەرژەوەندییەکانی سلێمانی لەبەرچاو بگیرێت".( بەبێ هیچ ئاماژەکردنێک بۆ رێزگرتن لە ئەنجامی دەنگدانی هاوڵاتیان).

سەبارەت بەو لێدوانانەی لەلایەن ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیەوە  دژ بەپارتی دەدرێن، مەلا بەختیار وتی " بەپێی کۆنگرە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی لایەنی بەرپرسن لەسیاسەتی یەکیتی و جێ بەجێکردنی"، سەرباری ئەوەی .

لە کۆتایی کۆنگرەکەدا سەرۆکی حکومەت ئەوەی ئاشکرا کرد کە حکومەتی هەرێم ٢٠ کەشتی نەوتی فرۆشتووەو هەموو پارەکانیشی لەتورکیا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێم و هیچی لێ بلۆک نەکراوە.      
   



PM:02:19:12/10/2014