سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یانەی هەولێر خەڵات دەكات
یوسف محەمەد سادق
ئەمڕۆ شەممە (18/10/2014) سەعات 7ی شەو بە كاتی كوردستان، یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و قادسیەی كوێتی لەیاریگەی (مەكتوم بن راشد مەكتوم) لە وڵاتی ئیمارات ئەنجام دەدرێت و سەرۆکی پەرلەمان خەڵات بۆ ئەو یانەیە دیاری دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانەوە راگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە کە وێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە، هاتووە بۆ چەندین جار یانەی هەولێری خۆشەویست، توانییوویەتی پاڵەوانییەتی ئاست بەرز لەسەر ئاستی هەرێمی کوردسات و عێراق و کیشوەری ئاسیا بەدەست بێنێت. ئەمڕۆش لە یاری کۆتایی جامی یانەکانی ئاسیا ئێمەو هەمو کوردستانییەک لە سەرتاسەری دونیاوە بە چاوی ئومێدەوە چاوەڕوانی مژدەی سەرکەوتنی یانەی هەولێر دەکەین.. هیوادارین یاریزانەکان بەوزە و توانایەکی بەهێزەوە لەیارییەکەدا دەرکەون و بەسەرکەوتن و بەرزکردنەوەی جامەکە، دڵی هەمو لایەک خۆشکەن.
یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند یانەی هەولێر لەکاتی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی پلەی یەکەمیدا، خەڵات و دیاریی تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیان پێشکەش دەکات.
PM:01:50:18/10/2014