رادیۆی ده‌نگی روسیا 27 تشرینی یه‌که‌م بلآویکرده‌وه که رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌ندازیار سێرگی گوربونوفی رووسیان به ده‌سترێژی گووله کووشته‌وه.
له‌ساڵی 2013 دا رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فلمێکی ڤیدیۆییان بلآوکرده‌وه که سێرگی گوربونوف داوا له سوریا و روسیا ده‌کات که بیگۆڕنه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سێکی داعش که له‌لای رژێمی به‌شار زیندانه‌و سعودیه‌و ناوی خالید سلێمانه.
ئه‌و ئه‌ندازیاره ساڵی 2013 دوا ده‌رکه‌وتنی بوو که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردبوو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و داعشه‌دا نه‌یگۆڕنه‌وه ئه‌وا له پێنج رۆژدا ده‌یکوژن.
گوربونوف له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک بیانی تر له‌شاری ره‌قه‌ی سوری ده‌ستگیرکران، له‌به‌هاری 2014 دا به‌ده‌سترێژی گوله کوشتویانه ، به‌لآم هیچ به‌روارێک دیارنییه له‌سه‌ر رۆژی کوشتنه‌که‌ی، دواتر بۆ ترساندنی بارمته‌گیراوه‌کانی تر ڤیدیۆی کوشتنه‌کیان پێشانی گیراوه‌کان داوه.