ئه‌مه‌ریکا وا بڕیاره له پرسی ئه‌و فرۆکه‌یه بکۆڵێته‌وه که 40 ته‌ن چه‌کی پێ‌بوو سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو ویستی له‌فرۆکه‌خانه‌ی سلیمانی بنیشێته‌وه، به‌ڵام رێگای لێ‌گیرا بنیشێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی باڵا له هه‌ولێره‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکا لێکۆڵینه‌وه له‌پرسی ئه‌و فرۆکه‌یه ده‌کات که به 40 ته‌ن چه‌که‌وه هاته سلێمانی و نه‌هێڵرا بنیشێته‌وه‌و دواتر له‌به‌غدا نیشته‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که لێکۆڵینه‌وه له‌و پرسه ئاسانه چونکه فرۆکه‌که له‌به‌رده‌ست حکومه‌تی به‌غدادایه.
رێگا نادان به‌م فرۆکه‌یه له‌کاتێکدا که له‌دوو ساڵی رابردوودا جگه له‌و چه‌کانه‌ی به‌ره‌سمی كڕراون، چه‌ند جارێکی تر چه‌ک به ناره‌سمی هاتۆته فرکه‌خانه‌ی سلێمانی.
هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامەی "قودس عەرەبی" لە سه‌ر پرسی ئه‌م فرۆکه‌یه بڵاویکرده‌وه که فرۆكەیەكی روسی كە باری چەكی لەنێو سندوقی جگەرە شاردبووە كاتێك لەفرۆكەخانەی سلێمانی رێگەی پێ‌نادرێت بنیشێتەوە، روو لە فرۆكە خانەی بەغدا دەكات.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە فرۆكەوانەكان رایانگەیاندوە كە باری فرۆكەكە جگەرەیە، بەڵام بڕی 40 تۆن چەكی سوك وەك كڵاشینكۆیان پێبووە‌و كاتێك بە فرۆكەخانەی بەغدا گەیشتوون، لەوێ راگیراون.
لەلایەكی ترەوە كه‌ناڵی شه‌رقیه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه، رێگرتن له‌نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه، ململانێیه‌كی سیاسی و دارایی و ئابووری مه‌ترسیداره له‌نێوان چه‌ند باڵێكی ناكۆكدا له‌نێوان سلێمانی و كه‌ركوكدا.