دیبلۆماسییه بیانییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئۆتۆمبیله‌کانی داعش به شه‌قام و گه‌ڕه‌که به‌ناوبانگه‌کانی ئیماراتی قه‌ته‌ردا ده‌سوڕێنه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که قه‌ته‌ر له‌نێو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌دایه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دژی رێکخراوی داعش سه‌رکردایه‌تی ده‌کات " به‌ڵام ئه‌م ئیماراته‌ی که‌نداو بۆته په‌ناگه‌یه‌کی ئارامی بۆ رێکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان".
به‌پێی ڕای شاره‌زایان ئه‌و کاته‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له مانگی ئه‌یلوولدا هاوپه‌یمانێتیان له‌دژی داعش دامه‌زراند، قه‌ته‌ر له‌و وڵاتانه بوو فرۆکه جه‌نگییه‌کانی نارد بۆ نێو فرۆکه‌کانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه، به‌ڵام سعودیه‌و ئیمارات له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌نداودابوون که جگه له‌ناردنی فرۆکه‌کانیان رووماڵی چالاکییه‌کانی دژی داعشیان له میدیاکانیشیانه‌وه ده‌کرد، به‌ڵام قه‌ته‌ر بێده‌نگی هه‌ڵبژراد و هیچ چالاکییه‌ک بڵاوناکاته‌وه.