فوئاد مەعسوم سەردانی سعودیە دەكات

‌فوئاد مەعسوم

پاش سەردانی سیستانی، بڕیاروایە سبەینێ سێشەممە د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی سعودیە بكات.

هەواڵنێری فەرمی سعودیە "واس" رایگەیاند كە سەرۆك كۆماری عێراق سبەینێ سێشەممە سەردانی سعودیە دەكات‌و ئەمەش یەكەم سەفەری بەرپرسێكی باڵای عێراقی بۆ سعودیەیە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا.

فوئاد مەعسوم بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە پێش سەردانەكەی بۆ سعودیە سەردانی نەجەف بكات‌و چاوی بە گەورە مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق، عەلی سیستانی بكەوێت.



PM:02:58:10/11/2014