ئەلقاعیدە بەیعەتی دایە داعش‌و شەڕی دژ بە سعودیە راگەیاند

گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە یەمەن بەیعەت لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی داعش دەكات‌و شەڕی دژی سعودیەش راگەیاند.

گروپی قاعیدەی یەمەن لە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك لە ماڵپەڕی یوتیۆب بەیعەت كردنی خۆی لەگەڵ گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش‌و مەلكەچبوونیان بۆ فەرمانەكانی ئەبوبەكر بەغدادی راگەیاند.

قاعیدەی یەمەن هەروەها داوای لە "موسڵمانانی جیهان" كرد لەگەڵ داعش بەیعەت بكەن‌و رایگەیاند ئەو كەسانەی لەناو "سوپا"ی بەغدادی لە سعودیە‌و یەمەن ئامادەی شەڕن.

ئەم گروپە هەروەها هەڕەشەی لە هێزە ئەمنیی‌و ناوەندە حكومییەكانی سعودیە كرد‌و رایگەیاند شەڕی ئەوان بۆ پشتیوانی لەموسڵمانانی جیهانە.
ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ دووشەممە گروپی "ئەنسار بەیتولموقەدس" لە میسر بەیعەتی خۆی لەگەڵ چەكدارانی داعش راگەیاند.



PM:02:38:11/11/2014