بەبەهای دوو ملیار دینار ڕێكەوتن لەنێوان كۆمپانیا بەشداربوەكانی پێشانگای سلیمانی ئەنجامدرا

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كۆتای هات و بەبەهای زیاتر لە دوو ملیار دینار گرێبەست ئەنجامبدەن كە زیاتر لە 78 هەزار كەس سەردانی پێشانگاكەیانكردووە.

ئازاد شمقار وتەبێژی پێشانگای نێودەوڵەتی لەلێدوانێكداڕایگەیان 17/11 پێشانگاگە كۆتای هات و پێشانگاكە بەسەركەوتوانە كۆتای هات.
وتیشی" سوپاسی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە ئەكەم ئەگەر ئەوان نەبونایە ئێمە نەماندەتوانی ئەم كارە بكەین سەری ڕێژو نەوازش بۆ شەهیدان دادەنەوێنم"

وتەبێژی پێشانگاكە سوپاسی پارێزگاری سلێمانی سەرجەم فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیكرد كەماوەی 4 ڕۆژە لەگەڵیاندا خەریكن بۆ سەرخستنی پێشانگا نێودەوڵەتیەكە.

سەبارەت بەو گرێبەستانەی ئەنجامدراوە ئازاد شمقار وتی" لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا 78 هەزار كەس هاتون سەردانی پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتیانكردبوو لەژێردروشمی پێشانگای بەرەنگاربونەوە لەم ڕێژەیەشدا بازرگانانی كوردستان و سلێمانی توانیویانە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی لێرە ئامادەبونیان هەیە بەبڕی دوو ملیار دینار گرێبەست ئیمزابكەن"

ئااماژەی بەوەشدا وەك ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی توانیومانە لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك قسەبكەین بۆ ئەوەی ئەوان بتوانن كارگەكانیان لەوڵاتی خۆیانەوە بێنن لە كوردستان دایبمەزرێنن تا بتوانین بەهەمومان ژێرخانی ئابوری بنیات بنێینەوە كە دەبێتە هۆی دۆزینەوەی هەلی كار.

ئازاد شمقار هیوایخواست كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیبێت بۆ ئەو پلانەی هەیەتی و ئاسانكاری بكات بۆ ئەو كۆمپانیایانەی دەیانەوێت كارگەكانیان بهێننە كوردستان.


PM:07:46:17/11/2014