بۆ ئەڵقەی كۆتایی عەرەب ئایدڵ ئەم پارە خەیاڵییە وەرگرتووە

ئەستێرەی بەناوبانگی ئیماراتی حسێن جەسمی بە بڕێك پارەی خەیاڵ بەشداری ئەڵقەی كۆتای عەرەب ئایدڵ دەكات.
كەناڵی MBC ئاشكرای دەكات كە حسێن جەسمی میوانی دواین ئەڵقەی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ كە تێیدا براوەی وەرزی سێهەم ئاشكرا دەكرێت.
چەند ماڵپەڕێكی هونەری ئاشكرایان كردووە كە جەسمی لەبەرامبەر بەشداری كردنی لەو پرۆگرامەدا بڕی 100 هەزار دۆری ئەمریكی وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی نزیك لەو هونەرمەندەوە ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەكردۆتەوە.
ئەم هەفتەیەش وائیل كفوری ئەندامی لیژنەی پرۆگرامەكە دەبێتە میوان و چەند گۆرانییەكی لە نوێترین ئەلبومی خۆی پێشكەش دەكات كە هەفتەی ڕابردوو بڵاوكرایەوە و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا.



PM:01:58:04/12/2014