"با تاڵەبانی نەترسێت لە پڕ چەککردنی هۆزە سونیەکان و پێشمەرگە بنێرێت"

راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: با قوباد تاڵەبانی نەترسێت لە پڕ چەککردنی هۆزە سونییەکان و پێشـمەرگە بنێرێت پێکەوە شەڕی داعش بکەن.

راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق وەحدە جومەیلی لە بەیانێکدا دەڵێت" جێگری سەرۆکی وەزیرانی حکومەتی هەرێم تاڵەبانی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پڕ چەککردنی هۆزە عەرەبییەکان دەبێتە مایەی شەڕی تایفەگەری و نەتەوەیی بەتایبەتی لەناوچە عەرەبییە سونییەکان هاوسنووری هەرێم".

لە بەیانەکەدا  وەحدە جومەیلی باس لەوە دەکات کە پێویستە هۆزە سونییەکان هێزیكی چەکداریان هەبێت و شان بەشانی پێشمەرگە بجەنگن دژی داعش و "پێویست بەو ترسە ناکات".   



AM:10:57:14/12/2014