بارزانی: هەر کەس دەستدرێژی بکاتە سەرمان پێشمەرگە دەرسی دادەدات

‌فۆتۆ: ئەرشیف
لەسەر چای شەنگال بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتی" هەرکەس بیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەرمان و کوردستان داگیر بکات پێشمەرگە دەرسی دا دەدات".

سەرۆکی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێم بارزانی لەسەر چیایی شەناگالەوە بە بۆنەی رزگارکردنی بەشێکی زۆری ناوچەکەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری ئەنجام دا و وێڕای پێرۆزبایی لە ئێزیدییەکان و هێزی پێشمەرگە وتیشی" هێزی پێشمەرگە توانیان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن و ئەوەی پێشمەرگە کردنی بە هەموو پێوەرێک قارەمانێتییە".

سەرۆکی ( ماوە بۆ درێژکراوی هەرێم) هیچ ئاماژەیەکی بۆ رۆڵێ شەرڤانانی یەپەگەو گەریلاکانی هەپەگە نەکرد.( کە رۆڵیان هەبووە لە پاراستن و گواستنەوەی ئاوارەکان و هاوکات بەرگری لە چیای شەنگالیش).

بازرانی جگە لەوەی سوپاسی هاوپەیمانانی کرد، ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد ئێزیدیەکان بە پێی بەرنامەیەک دەگەڕێنەوە سەر مال و موڵكی خۆیان.

هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفونیەیی نێوان خۆی و سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبادی کرد و وتیشی" ئەمە سەر کەوتنە بۆ هەموو ئازادیخوازانی جیهان و عێراق".



PM:01:13:21/12/2014