سعودییەك 2500 چەكداری داعشی گەیاندوەتە سوریا‌و عێراق

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا دەڵێت "ئیبراهیم رەبیش" بەندكراوی پێشوو گوانتانامۆ سەرقاڵی وەرگرتنی چەكدارانی داعشە‌و تا ئێستا 2500 كەسی رەوانەی سوریا‌و عێراق كردوە.

ئەم بەرپرسە باڵای پنتاگۆن كە ناوی ئاشكرا نەكردوە بە "دەیلی مەیل"ی راگەیاند: رەبیش ئاڵقەی پەیوەندی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی گروپی داعش لەگەڵ یەمەن بووە‌و زۆرێك لەم چەكدارانە خەڵكی سعودیە‌و یەمەنن.

ئیبراهیم رەبیش خەڵكی سعودیەیە‌و ساڵی 2006 بوو بە یەكێك لەسەركردەكانی گروپی "ئەلقاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی".



PM:09:32:25/12/2014