سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لاریجانی لەگەڵ وەفدێکی هاوڕێی سەردانی تاڵەبانی و بارزانیان کرد، لەنێو وەفدەکەدا بەرپرسێکی ئێرانی تێدابوو کە بەشدارە لە " تیرۆکردنی" سەرکردەی حیزبی دیوکراتی کوردستانی ئێران، قاسملۆدا.
رۆژی ٢٦ ی کانوونی یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لاریجانی سەردانی سلێمانی و هەولێری کردو چاوی بە تاڵەبانی و یوسف محەمەد و نێچیرڤان بارزانی و مسعود بارزانی کەوت لە نێو ئەو وەفدەدا محەمەد جەعفەری سەحراروودیان لەگەڵ بوو کە سەرپەرشتیاری تیمی تیرۆرکردنی سەرکردەی مێژووی حیزبی دیموکراتی قاسملۆی کردووە.
لەسەر ئەم سەردانە و بەبەشداری سەحراروودی، حیزبی دیموکراتی ئێران لە میدیاکانی خۆی نیگەرانی دەربڕیوەو لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووکیش لە لایەن کوردانی رۆژهەڵاتەوە رەخنەی توند لە سەرکردایەتی کوردانی باشور دەگیرێت.