بەپێی راگەیەنراوێكی رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی لەكوردستان لە ساڵی 2014دا 54 كرێكار بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی كار لەكوردستان گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە ئاماژە بەوەش كراوە كە سەدان كرێكاری دیكەش لەمساڵدا بەهۆی رووداوی كار بریندار یان كەمئەندام بوون.
رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی لەكوردستان رایدەگەیەنێت "مه‌ترسی شوێنی کار‌و قوربانیانی کرێکاران له ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم و خاوه‌نکاره‌کاندایه ، هه‌روه‌ها رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی ئه‌وه دوپات ده کاته وه ، که به رده وام ده بێت له خه‌بات و تێکۆشان هه‌م بۆ به ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌کانی کرێکاران، هه م بۆ داسه‌پاندنی مه‌رجه کانی سه‌لامه‌تی شوێنی کار".
دەقی بەیاننامەكە:
ئاماری قوربانیانی نه‌بونی سه‌لامه تی شوێنی کارله کوردستان ساڵی 2014
هه مووساڵی له کوردستان ژماره‌یه‌کی زۆر له کرێکاران ده‌بنه قوربانی به هۆیی نه‌بونی سه‌لامه‌تی شوێنی کاره‌کانه‌وه، واته خاوه‌نکاره‌کان و سه‌رمایه‌داران ئاماده نین له‌وهه موو سودو قازانجه‌ی که به‌ی ره‌نجی کرێکاران خۆیانه ، پێداویستیه‌کانی سه‌لامه‌تی شوێنی کاره‌کانی پێ دابین بکه ن ، تا کرێکاران چیتر به‌و ده‌رده نه برێن و نه بنه قوربانی سودپه‌رستی و چاوچنۆکی خاوه‌نکاره‌کان. هه‌ر بۆیه ئه‌مساڵێش به داخه‌وه ژماره یه‌کی تر له هاوچاره‌نوسه‌کانی ئێمه کرێکاران گیانیان له ده ستدا.
به پێی ئاماری رێکخراوه‌که‌مان ئه‌مساڵ 54 کرێکار گیانی له ده‌ستداوه، سه دان کرێکاری تریش تووشی برینداریی و که‌مئه ندامی بوون. تازه ترین روداو داڕمانی تونێلی پیرمام بوو رۆژی 29/12 که سێ کرێکار گیانی له ده ستدا و چواریتریش برینداربوون. دیاره ئه م ژماره قوربانیه له کاتێكدایه که ساڵی قه یران و نه‌بوونی هه لی کار بوو هه ربۆیه سه دان هه زار کرێکار له ناوه نده‌کانی کار بێکار بوون ئه‌مه واییکردووه که ژماره‌ی قوربانیانی کار به به‌راورد به ساڵی پار که متر بێ ، نه ک ئه وه ی له باشبوونی هه‌لومه‌رجی شوێنکاره‌کانه‌وه بووبێ ،به ڵکوو به به راورد به‌و ئاماره زۆره ی بێکاریی هه لومه رجی کارکرد ن خراپتر بووه . هاوکات حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی کار وه‌ک ساڵانی رابردوو زۆر بێده‌ربه‌ستانه هیچ کارێکیان بۆ دابینکردنی سه‌لامه‌تی شوێنی کاره‌کان نه کردووه، گیان و سه‌لامه‌تی کرێکارانیان تۆسقاڵی بۆ گرنگ نه بووه.
ئێمه کرێکارانی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین که مه‌ترسی شوێنی کار‌و قوربانیانی کرێکاران له ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم و خاوه‌نکاره‌کاندایه ، هه‌روه‌ها رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی ئه‌وه دوپات ده کاته وه ، که به رده وام ده بێت له خه‌بات و تێکۆشان هه‌م بۆ به ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌کانی کرێکاران، هه م بۆ داسه‌پاندنی مه‌رجه کانی سه‌لامه‌تی شوێنی کار.
هێزمان له رێکخراو بونماندایه
رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی له کوردستان
2014/12/30