تاکه رزگاربووی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفاله، له‌سه‌ر راوکردن ده‌بێته کێشه‌ی له‌گه‌ڵ پۆلیسی دارستان‌و ئه‌مرۆ کاتژمێر پێنج خۆی‌و چه‌ند خزمێکی ده‌چنه سه‌ر ماڵی یه‌کێک له پۆلیسهکانو له ئه‌نجامدا ئه‌و پۆلیسه‌و ئامۆزایه‌کی ته‌یمور ده‌کوژرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له پۆلیسی دارستانی گه‌رمیان به سپی میدیای راگه‌یاند "دوێنێ 14-1 ته‌یمور ده‌چێت بۆ راوه ئاسکو له ئه‌نجامدا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌ی له‌گه‌ڵ پۆلیسدا".
سه‌رچاوه‌که وتی " ئه‌مرۆ 15-1 کەسێک کە بەرمزی ئەنفال، خۆی‌و چه‌ند خزمێکی هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵی ئه‌و پۆلیسه‌و ده‌بێت به شه‌ره ته‌قه له ئه‌نجامدا پۆلیسه‌که ده‌کوژرێت‌و هه‌روه‌ها ئامۆزایه‌کی ئەویش دەکوژرێت".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاشکرایکرد "ئەو کەسە خۆی‌و خزمه‌کانی ههڵهاتونو خۆیان راده‌ستی پۆلیس نه‌یکردوه".
تاکه رزگاربووی گۆڕی ژن‌و منداڵه ئهنفالکراوهکانو ژیانی کراوه به‌کتێبێک که بریتیه له چه‌ند چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵیداو به‌زمانی کوردی‌و ئینگلیزی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و چه‌ند ساڵێکه گه‌راوه‌ته‌وه کوردستان‌و پێشتر له ئه‌مریکا دانیشتووە.