سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری كەناڵی (NRT) دەكات

‌ئاوات عەلی
پاش دوێنێ شەممە كەناڵی ئێن ئارتی پەخشی كەناڵەكە‌و وردەكاریی گۆڕانكارییەكانی ئاشكرا كرد، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەری كەناڵەكە دەكات.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز: ئاوات عەلی بەڕێوەبەری پێشوی سەنتەری میترۆ
بابەت سوپاسنامە و پیرۆزبایی
سەرەتا بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری كەناڵی NRT، بە ناوی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان گەرمترین پیرۆزباییت ئاراستە دەكەین، دڵنیاین وەك چۆن سەركەوتوانە و دڵسۆزانە كارەكانی سەنتەرەكەت رادەپەڕاند، بە هەمان پەرۆشییەوە درێژە بەو نەریتە بدەیت.

ئێمە هاوكارەكانت كە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە پێكەوە كار دەكەین، سوپاسی زۆرت دەكەین كە لە ماوەی دەست بەكاربونت لەم رێكخراوەدا دڵسۆزانەو بەو پەڕی رەوشتی پیشەیی كارەكانت ئەنجامداوە. پردی پەیوەندی نێوان رێكخراوی نێودەوڵەتی و قونسوڵگەری و سەفارەتی وڵاتان و سەنتەرەكەت فراوانتر كرد. لە راگەیاندنی چوار راپۆرتی ساڵانەمان لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان رۆڵی گەورەتان بینیوە. پەرۆش بوون بۆ رایكردنی كاری رۆژانەو ناوبانگی رێكخراوەكە.
وەك بەڕێوەبەری پێشوی سەنتەری میترۆ كارەكانت بەرز دەنرخێنین، هیوادارین بەردەوام لە پێشكەوتندا بیت.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان
18 كانونی دوهەمی 2015



PM:03:57:18/01/2015