پاش ئەوەی سپی میدیا لە هەواڵێكدا ئاشكرای كرد كە كۆسرەت رەسوڵ بەتوندی وەڵامی نامەیەكی مەلا بەختیار دەداتەوە، سكرتێری رۆژنامەگەری لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "هەواڵی سپی میدیاش راست نیە".
لە روونكردنەوەكەدا ئەوە رەتكراوەتەوە كە كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی توڕە بووبێت هاتووە "ئه‌ده‌بی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت و مه‌لا به‌ختیار.. نه ئه‌وه‌یه له‌یه‌ك توڕه‌ببن و نه ئه‌وه‌شه توڕه‌بون قبوڵ بكه‌ن".
لەبەرامبەر ئەم روونكردنەوەدا سپی میدیا جەخت لەسەر راستی‌و دروستی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی خۆی دەكاتەوە.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵەكەی سپی میدیا
لێرە كلیك بكە.
دەقی روونكردنەوەكەی سكرتێری رۆژنامەگەری لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی:
هه‌واڵی سپی میدیاش راست نییه
سپی میدیا، هه‌روه‌ها شار پرێس، هه‌واڵێكیان بڵاوكردۆته‌وه گوایه هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، نامه‌یه‌كی توندی بۆ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار نوسیوه، چه‌ند وشه‌و نیوه دێڕیشیان به‌حسابی خۆیان، له‌ناوه‌رۆكی نامه‌كه زانیوه‌و ئاماژه‌یان پێداوه، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:
به‌ڵێ.. هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار نامه‌ی بۆ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ نوسیووه. هه‌ڤاڵ كۆسره‌تیش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش كارێكی ئاساییه له‌نێوان دوو هه‌ڤاڵ و به‌رپرسیاری باڵای یه‌كێتیی. بۆچونی جیاوازیشیان هه‌بێ، هه‌ر ئاساییه. ره‌خنه‌ش له‌یه‌كتر بگرن.. هه‌ڤاڵانه ده‌یگرن. به‌ڵام ئه‌و وشه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌م سایتانه له‌نامه‌كه ئاماژه‌یان پێكردووه، یه‌ك وشه‌یشی راست نییه. له‌وه‌ڵامه‌كه‌دا نه‌وتراوه كه:
-ئێمه یه‌كێتین تۆ كێیت.
نه‌وتراوه:
-یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان تۆیت.
نهشوتراوه:
-تۆ هه‌ر له‌خۆته‌وه به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه لێدوان ده‌ده‌یت و بڕیار به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه ده‌ده‌یت.
له‌كۆتایشدا ده‌ڵێین:
باكه‌مێك ئاكاری میدیای ئه‌لیكترۆنی جوانتر بكه‌ین. هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت له‌نامه‌كه‌دا به‌هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار هه‌ر ده‌ڵی (جه‌نابت) و (به‌ڕێزت).. توڕه‌بون یانی چی؟ ئه‌م قسانه له‌كوێ دێنن؟
ئه‌ده‌بی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت و مه‌لا به‌ختیار.. نه ئه‌وه‌یه له‌یه‌ك توڕه‌ببن و نه ئه‌وه‌شه توڕه‌بون قبوڵ بكه‌ن.
به‌هیواین.. بتوانین له‌هه‌لێكدا.. ده‌قی نامه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه.. هه‌تا راستییه‌كان بزانرێن.
سكرتێری رۆژنامه‌گه‌ری
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
28/1/2015