زوو حکومه‌تی ئوردون له داعش هاته ده‌ست و هه‌ر دوو تاوانبار ساجده ریشاوی و زیاد کوربولی له سێداره دا که هه‌ردووکیان عێراقین.
دوێنێ 3-2 رێکخراوی داعش فرۆکه‌وانی ئوردونی معاز که‌ساسبه‌ی له‌ناو قه‌فه‌زێکی ئاسنیندا سووتاند، له تۆڵه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردون ساجده ریشاوی و زیاد خه‌له‌ف رجا کربولی که حوکمی له سێداره‌دانیان هه‌بوو له ئه‌سڵیشدا عێراقین، له سێداره دا.
ساجده ریشاوی که داعش داوای ئازادکردنی ده‌کرد به‌رامبه‌ر نه‌کوشتنی رۆژنامه‌نووسه یابانییه‌که (کیگ گۆتۆ)، له‌دایکبووی عێراقه و مێرده‌که‌ی هانی دا که هۆتێل رادیسون له عه‌مان بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام پشتێنه بۆمبڕیژکراوهکهی نهتهقیهوهو دواتر ده‌ستگیر کراو دادگای ئوردون حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی 3 مناڵی وردی هه‌بوو، هاوکات نه‌بوو به هۆکاری کوشتنی که‌س، جێبه‌جێکردنی حوکمی له سێداره‌دانه‌که راگیرا.
خێزانی ساجده هه‌موویان په‌یوه‌ندیان به قاعیده‌و داعشه‌وه هه‌بووه، براکه‌ی سامر موباره‌ک عتروس ریشاوی یه‌کێکه له یاریده‌ده‌ره‌کانی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی بووه، له شه‌ڕی دووه‌می فه‌لوجه‌دا کوژراوه، دوو برای تریشی که ناویان عه‌مار و یاسر بوو له رومادی کوژراون، باوکیشیان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریکاوه گیراو له به‌ندیخانه مرد.
هاوسه‌که‌ی ریشاوی که‌ناوی عه‌لی حسێن ئهلشهمهریه یاریده‌ده‌ری زه‌رقاوی بووه‌و به‌شداری ته‌قینه‌وه‌کانی 2005 عه‌مانی کردووه.
زیاد خه‌له‌ف کهربولیش بازرگانێکی عێراقییه و ناوبانگی به "ئه‌بو حه‌زیفه" ده‌رکردووه و خه‌ڵکی شاری قائمیه و باوکی شێخی خێڵی کربوولیه، زیاد پێش هێرشی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر شاری قائیم ده‌چێته لوبنان، دواتر ده‌سه‌ڵاتداری ئوردون ده‌ستگیریان کرد و به‌تۆمه‌تی کوشتنی شۆفێرێکی ئه‌و وڵاته و به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ئیداری بووه له رێکخراوی قاعیده له‌سه‌رده‌می ئهبومسعهب زه‌رقاوی دا حوکمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رکرد.
زیاد که‌ربولی و ساجده ریشاوی ئه‌و ده‌مه‌ی که پرسی ئازدارکردنی رۆژنامه‌نووسه یابانییه‌که هاته پێشه‌وه، له‌لایه‌ن داعشه‌وه داوا کران ئازاد بکرێن، به‌ڵام گفتوگۆکان سه‌ری نه‌گرت و داعش رۆژنامه‌نووسه یابانییه‌که‌ی سه‌ریری و فرۆکه‌وانه‌که‌شی سووتان، حکومه‌تی ئوردونیش ساجدهو زیادی وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه، له سێداره‌دا.