به‌رپرسانی ئه‌مریکا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که حکومه‌تی ئیمارات که له‌نێو هاوپه‌یمانی به‌رفراوانی ئه‌مه‌ریکادایه دژی داعش، به‌شداریکردنی له وه‌شاندنی گورزه ئاسمانییه‌کان دژی ئه‌و رێکخراوه راگرت.
ئه‌م راگرتنه‌ی گورزه ئاسمانییه‌کانی ئیمارات له نێو ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا په‌یوه‌ندی به کوشتنی فرۆکه‌وانه ئوردونیه‌که‌وه هه‌یه که داعش رۆژی 3-2 له قه‌فه‌زیکی ئاسنیدا سووتاندنی، به‌ڵام سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئیمارات له‌ناو هاوپه‌یمانێتیه‌که‌دا ماوه، به‌ڵام به‌شداری گورزه ئاسمانییه‌کان ناکات.
ئیمارات سه‌ره‌تای به‌شداریکردنی له نێو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، توانی گرنگییه‌کی میدیا زۆر بۆ خۆی رابکێشیت به‌تایبه‌تی که یه‌کێک له فرۆکه‌وانه‌کانی ژن بوون.