"گرتنی ئۆجەلان بزووتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری دروستکرد"

‌ئۆجەلان
ئەمساڵ لە ساڵیادی دەستگیركردنی ئاپۆ، عوسمان ئۆجەلانی برای لە وتووێژێكدا بە سپی میدیای رایگەیاند: گرتنی بەڕێز ئۆجەلان بۆ هەموو نەتەوەی كورد رووداوێكی زۆر گرنگ بوو، هاوکات بەگرتنی ئۆجەلان بزوتنەوەی گەورە لە هەموو كوردستانی گەورە دروست بوو.

پاش ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سوریا لەساڵی 1998 تێکچوو، تورکیا ھەڕەشەی لە سوریا کرد بە وەی کە پشتگیری لەپەكەكە دەکات، بۆیە سوریا ئۆجەلانی ناچار کرد کە سوریا بەجێبھێلێت بێ ئەوەی بیداتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکی.

پاش ئەوە ئۆجەلان ڕوویکردە ڕووسیا، پاشان ڕوویکردە چەند وڵاتێکی تر لەوانە ئیتالیا و یۆنان، لە ساڵی ١٩٩٨ لەو کاتەی کە لە یۆنان بوو، حکومەتی تورکی داوای تەسلیمکردنی ئۆجەلانی کرد، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا لە پرۆژەیەکی چەکداری ھاوبەش لە نێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمەریکی سی ئای ئەی و دەزگای سیخوڕی تورکی ئێم ئای تی و دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد.

 پاشان لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگایی کردنی. لە کاتی دەستگیر کردنیەوە، ئۆجەلان خراوە زیندانێکی فەردی لە دوورگەیئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە لە تورکیا، ھەرچەند لە سەرەتادا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر دا سەپێندرا بەڵام دواتر بە مەرجەوە ئەم حوکمە گۆڕا بۆ تاھەتایی لە ئابی ٢٠٠٢دا.

ئەمساڵ لە ساڵیادی دەستگیركردنی ئاپۆ، عوسمان ئۆجەلانی برای لە وتووێژێكدا بە سپی میدیای رایگەیاند: گرتنی بەڕێز ئۆجەلان بۆ هەموو نەتەوەی كورد رووداوێكی زۆر گرنگە‌و بەگرتنی ئۆجەلان بزوتنەوەی گەورە لە هەموو كوردستانی گەورە دروست بوو. دەسەڵاتدارانی توركیا بە نیازبوون بە گرتنی سەرۆك ئاپۆ پرۆسەی رزگاری نەتەوەیی لە كوردستان لەبار ببەن، بەڵام بەپێچەوانەوە لە كاتی گرتنی ئۆجەلان خەڵك لەهەموو كوردستان هاتنەسەر شەقام‌و تا ئێستاش پرۆسەی رزگاریی نەتەوەیی بەرەو پێشچووە‌و زیاتر پەرەی سەندوە.

عوسمان ئۆجەلان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پاش گرتنی ئۆجەلان شۆڕش بەردەوام بووە‌و زیاتر گەشەی سەندوە بەمەش هەوڵی دەسەڵاتدارانی توركیا توشی شكست هاتوە.

وتیشی : ئێستاش هەمو خەڵكی كورد داوا لەكۆمەڵگای جیهانی دەكات كە عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بكرێت، بۆ پێویستە كە پرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد لەباكور سەربگرێت‌و سەرۆك ئاپۆش لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە ئازاد بكرێت‌و ئازادی ئۆجەلان گرێدراوە بە ئازادی كورد‌و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی.

عوسمان ئۆجەلان پێیوایە، ئەمساڵ وەك ساڵی 2015 لەهەموو كوردستان لەباشور‌و رۆژئاوا‌و باكور دۆخی كورد لە قۆناغێكی دیكەیدایە، لەباشوری حكومەتی هەرێم بەرەو سەربەخۆیی زیاتر‌و دەوڵەتی كوردی دەڕوات، بۆیە ئازادكردنی ئاپۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر بە دۆخی كورد لەناوچەكە دەدات.



PM:05:30:15/02/2015