میترۆ له‌سه‌ر NRTهاته‌ ده‌نگ: رێنمایی جێگە بەیاسا لێژ ناكات

سه‌نتری میترۆ بۆ داکۆکی له‌ رۆژنامه‌نووسان رایدەگەیاند" بڕیارەكەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە راگرتنی پەخشی ئین ئار تی پێچەوانەی ئەحكامی یاسای رۆژنامەگەرییە".

ئەمڕۆ كەناڵی (ئین ئار تی) رایگەیاند بەڕێوەبەرێتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سەر وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێك كە ئاراستەی ئیدارەی كەناڵەكەی كردوە " بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی كەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوەی هەفتەیەك دەردەكات" هەوەها ئاشكراینكردوە كە نوسراوەكە "ئاراستەی ئاسایشی سلێمانی كراوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە".

لەو نوسراوەدا كە مێژووی ١٥ی شوباتی لەسەرە و كۆپییەكی دەست ئێن ئاڕ تی كەتووە و ئیمزای هەڵگورد جوندیانی بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندنی لەسەرە، تیایدا ئاماژە بە هۆكاری بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی نەدراوە.

میترۆ ده‌ڵێت: بڕیاری ئەم كاربەدەستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەكاتێكدایە كە چەند ڕۆژێكی تر یادی چوار ساڵەی سوتاندنی كەناڵی ئێن ئار تی یە كە لەبەرەبەیانی ٢٠ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ دا ژمارەیەك دەمامكدار هەڵیانكوتایە سەر بینای ئێن ئاڕ تی و تەواوی كەناڵەكەیان سوتاند و پەخشی كەناڵەكەیان ڕاگرت.

ئه‌و سه‌نته‌ره‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ بڕیاری فەرمانگەكەی وەزارەتی رۆشنبیری لە كاتَكدایە كە تا ئێستا یاسایەك نییە بۆ رێكخستنی كاری مدیای بینرواو بیستراو. ئەوەی لە هەریمی كوردستان كاری پێدەكرێت یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007 ( یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان).

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت بە چاوخشانەوە بە بڕگەكانی ئەو یاسایە، رۆژنامەگەری بە " پیشەی رۆژنامەگەری لەكەناڵە جیاوازەكاندا" پێناسە كراوە". رۆژنامەنوسیش لەو یاسایەدا بە كاری "هەر كەسێك لە بواری رۆژنامەگەرییدا لە هەر كەناڵێكی راگەیاندندا كار دەكات" ناوی هاتوە. 

بە پێی ئەو یاسایە كە بۆ دەزگانی راگەیاندن دەركراوە، كاری رۆژنامەنوسی سانسۆری لەسەر نییە و هەروەها قەده‌غە ناكرێت و دەستی بەسەردا ناگیرێت.

میترۆ جەختدەكەینەوە رێنماییەكانی وەزراەتی رۆشنبیری ناتوانێت جێگە بە یاسای كاری رۆژنامەگەری لێژ بكات و "نابێت كار بە هیچ دەقێك بكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە ناكۆك بێت".



PM:07:42:15/02/2015