لەسەرجەم قەزاو ناحییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و رانیە لەزۆربەی ۆری قوتابخانەکاندا خۆپیششایدان و مانگرتنە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێران و سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی سپی میدیا، جگە لە ناو شاری سلێمانی کە زۆربەی زۆری قوتابخانەکان دەرگاکانیان داخراون و مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان کردووە، قەزای قەرەداخ و شارەزوورو شارۆچکەی عەربەت و سەیدسادق و دەربەندیخان و پێنجوێن و پارێزگای هەڵبەجەش بەهەمان شێوە شارۆچکەکانی سیروان و خورماڵ مامۆستایان بایکۆتی وانە وتنەوەیان کردووە.
ناوچەکانی گەرمیانیش بەهەمان شێوە زۆرێک لە قوتابخانەکان داخراون و ئێستا لە کەلار خۆپیشاندانە.
ئەم خۆپیشنادانە بەرفراوانانە لە ئەنجامی دواکەوتنی ٣ مانگ مووچەی مامۆستایانەوە دێت کە حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە بیدات.