شێخ جه‌عفه‌ر وه‌ڵامی سکرتێری ئه‌نجومونی ناوه‌ند عادل موراد ده‌داته‌وه تاوانباری ده‌کات که جاسوسی بۆ مالکی کردووه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاویکردۆته‌وه که ده‌ڵێت” ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ناو یه‌کێتیدان و ده‌ڵێن ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پێویسته درێژبکرێته‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه، یان ده‌ڵێن فه‌رمانه‌کانی بارزانی له‌ئایه‌تی قورئان پیرۆزترن، بۆخۆیان قسه دەكەن".
عادل موراد له‌و دیداره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بڕیار له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌دات.
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی شێخ جه‌عفه‌ر له ماڵپه‌ڕی وشه وه‌ڵامی عادل موراد ده‌داته‌وه ده‌ڵێت" كاك عادل بۆ دەسكەوتی شەخسی یان ماستاوێك بۆ هەندێ تەمەلوق، هەر رۆژێك لەسەر پەتێك یاریی دەكات، ئەگەر بۆ ئەوەیە ئێمە ئەوەمان قبوڵ نییە".
شێخ جه‌عفه‌ر ده‌ڵیت" عادل موراد حسابی بۆ ناكرێ و پێشتریش دەیان لێدوانی داوە، ئەوە كاتی خۆی جاسووسی بۆ مالیكی و حكومەتی عێراق كردووە، كەسێك جاسووسی لەسەر هاوڕێ سەركردەكانی بكات، پێی عەیب نییە ئەو قسانە بكات".
ئه‌م دوو لێدوانه‌ی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی یه‌کیتی ده‌چنه خانه‌ی ئه‌و ململانێ تونده‌ی له نێوان هه‌ردوو باڵدا هه‌یه، هه‌رچی عادل موراده سه‌ر به‌باڵی هێرۆ ئیبراهیمه‌و شێخ جه‌عفه‌ریش به‌باڵی کۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵح هه‌ژمار ده‌کرێت.