بەوێنە...ئەحلام لە ماڵی خوا چی دەكات؟

گۆرانبێژی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام سونەتی عەمرە جێبەجێ دەكات.
ئەحلام لەڕێی پەیجە تایبەتەكانیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە دەردەكەوێت سەردانی مەككەی پیرۆزی كردووە بۆ بەجێهێنانی سونەتی عەمرە.
لە وێنەكاندا ئەحلام بە جلی داپۆشراوی ئیسلامییەوە دەردەكەوێت كەلە عەبایەكی ڕەش و لەچكێكی سپی پێكهاتووە، و هاوسەركەشی لە وێنەكاندا دیارە.
ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە دەكات كە سەردانەكەی بۆ مەككە زۆر خۆش بووە داواش لە خوای گەورە دەكات كە عەمرەكەی قبوڵ بكات، هەروەها نزاش دەكات سەردانی كردنی ئەو شوێنە پیرۆزە ببێتە نسیبی هەموو كەسسێك
ئەحلام پێشتر چەند جارێكی دیكە سەردانی مەككەی كردووە و سونەتی عەمرەی بەجێهێناوە، بەردەوامیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو كەسێك پابەندە بە هەموو فەریزە ئاینییەكانەوە.








PM:01:04:02/03/2015