له کاتێکدا واشنتۆن نیگه‌رانه له‌گه‌وره‌بوونی ده‌وری ئێران له‌شه‌ڕه‌کانی عێراقدا، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ئاشکرای کرد که فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای قودس قاسمی سلێمانی و فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی هادی ئه‌لعامری، وه‌زیری به‌رگری خالید عوبێدیان له‌شه‌ڕی تکریت دوورخستۆته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (العرب الیوم) بڵاویکرده‌وه دوور خستنه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگی عێراق له‌شه‌ڕی تکریت به‌مه‌به‌ستی گه‌وره‌کردنی رۆڵی ئێرانه.
ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌و ماڵپه‌ره باس له‌سه‌دان له حه‌ره‌س سووری ئێران ده‌کات که به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ن و بهرووکهشیش هادی عامری سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕه‌که ده‌کات که له‌راستیدا قاسمی سلێمانییه.
ئه‌و ماڵپه‌ره باس له‌وه ده‌کات که ته‌کنیکیه ئێرانییه‌کان کار به سیسته‌می موشه‌ک و تۆپه‌کانیان کردووه له هێرشی سه‌ر عه‌له‌م و ئهبوعهجیل و تکریتدا.
فهرماۆشکردنی رموزه سونییه‌کان به‌پێی سایته‌که هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی.