جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواکارییەکی هەیە
ئارام شێخ محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕه‌خنه له‌هاوپه‌یمانی دژه داعش‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دهگرێتو بهبێههڵوێست وه‌سفیان ده‌كات داواش له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی ههرێمو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات، هه‌رچی توانایان هه‌یه بیخه‌نه گه‌ڕ بۆ ڕزگاركردنی پێشمه‌رگه دیله‌كان.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی میدیا نێردراوه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جارێكی تر تیرۆرستانی داعش، دوور له‌هه‌موو ڕێسا‌و یاسا ئاسمانی‌و زهمینیهكانو به‌ها مرۆیی‌و ئه‌خلاقییه‌كان ته‌نانه‌ت دوور له‌بنه‌ماكانی پاراستنی مافی دیل له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام، سێ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیان به‌دڕندانه‌ترین شێوه شه‌هیدكرد، كه ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه كوردبوون‌و به‌رگریان له‌خاك‌و نیشتمانیان كردووه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ڕاشیدهگهیهنێت، گه‌لی كورد‌و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات له‌كاتێكدا یادی له‌گۆڕنانی زوحاكی سته‌مكار ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ گروپێكی ستهمكارو زوحاك په‌رست له‌ژێر ناوی داعشدا، ڕۆڵه‌كانمان به‌دڕندانه‌ترین شێوه تیرۆر دهكهنو ده‌یانه‌وێت به‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌یان زه‌فه‌ر به‌وره‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان به‌رن، جه‌ختده‌كاته‌وه خهونو ئه‌زمونی ده‌یان ساڵه‌ی ڕابردوش ئه‌وه‌ی سه‌له‌ماندووه گه‌لی كورد به‌و تاوانانه نه‌ك چاوترسێن نابێت، به‌ڵكو ڕق ئه‌ستور تر‌و شێلگیرتر ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه نهتهوهیییهكانی.
ئارام شێخ محمه‌د ڕه‌خنه‌ش له‌هاوپه‌یمانانی دژه داعش ده‌گرێت و ده‌ڵێت "وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه خوازیاری بووین پرۆسه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆرستانی داعش له‌عێراق به‌خێرای بهرێوهناچێتو خاوبونهوهیهكی زۆری پێوه دیاره، به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌ی دوایدا، بۆیه داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و گروپه دڕه‌نده‌و دڵڕه‌قه چڕ بكاته‌وه‌و په‌له‌بكات له‌ڕزگاری مرۆڤایه‌تی له‌و به‌ڵا كوشنده‌یه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، دڵنیاش ده‌داته كه‌سوكاری شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان چۆن تۆڵه‌ی شه‌هید هوجام سورچیان كرده‌وه‌و بكوژه‌كه‌یان به‌سزا گه‌یاند، لێناگه‌ڕێن بكوژانی ئه‌و سێ شه‌هیده‌ش ئه‌و تاوانه‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت.
سه‌رخۆشی له‌كه‌سوكاری ئه‌و سێ شه‌هیده قاره‌مانه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان دهكاتو داوا له‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ههرێمو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كات هه‌رچیان له‌ده‌ستدێت بۆ ڕزگاركردنی گیانی پێشمه‌رگه دیله‌كانی تر بیكه‌ن.
PM:01:40:20/03/2015