ئێران خوازیاری راگرتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سعودیە لە یەمەن بوو

‌حوسیەكانی یەمەن
وەزیری دەرەوەی ئێران خوازیاری ئەوەبوو سعودیە بەخێرایی چالاكییە سەربازییەكانی خۆی لە یەمەن رابگرێت چونكە "هیچ ئەنجامێكی نیە بێجگە لەخوێن ڕشتن".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سعودیە لە یەمەن پێشێلكردنی سەروەریی یەمەنە‌و خوازریاریی ئەوەبوو ئەو ئۆپەراسیۆنە بەخێرایی رابگیرێت.

لەسەر لەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممەوە ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی خۆڕاگریی" دژی حوسیەكانی ئەو وڵاتە دەستی پێكردوە‌و زۆرێك لەو وڵاتانی عەرەبی لەوانە سعودەی هێزی سەربازیی خۆیان دژی حوسیە شیعەكان رەوانەی یەمەن دەكەن.



PM:01:54:26/03/2015