بەهۆی بۆردومانی سعودیەوە ژمارەیەك لە سەركردە دیارەكانی حوسییەكان كوژران

لەهێرشێكی زیاتر لە 80 فرۆكەی جەنگی وڵاتانی عەرەبی بەسەركردایەتی سعودیە بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن، ژمارەیەك لە سەركردە دیارەكانی حوسیە شیعەكان كوژران.

بەپێی هەواڵێكی عەربییە، لەهێرشەكەی ئەمرۆ پێنجشەممەی فرۆكە جەنگییەكان ژمارەیەك سەركردەی دیاری شیعە حوسیەكان وەك: عەبدولخالق حوسی، یوسف مەدانی‌و ئەلفەتیشی كوژراون، هەروەها محەمەد عەلی حوسی، سەرۆكی كۆمیتەكانی شۆڕش بەتوندی برینداربووە.

هێزە ئاسمانییەكانی سعودیە سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە پاش دەركردنی بەیاننامەی وڵاتانی عەرەبی ئەندامی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو، كە لە سعودیە، ئیمارات، بەحرەین‌و كوەیت پێكاتووە، بۆ وەڵامدانەوە بە دواكاری عەبدربە مەنسور هادی، سەرۆك كۆماری یەمەن‌و هێرشیكران كردەسەر سەنگەری حوسیەكان لە سەنعای پایتەختی یەمەن.

لەو هێرشەدا 30 فرۆكەی جەنگی ئیمارات، 10ی قەتەر، 15ی كوەیت، 15 بەحرەین، 15 ئوردون‌و 3 فرۆكەی سودان بەشدارییان كرد. هاوكات میسر هێزی دەریایی‌و ژمارەیەك فرۆكەی بۆ شەڕ لەگەڵ حوسییەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن رەوانەی یەمەن كردوە.



PM:02:59:26/03/2015