نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهان دوای دەستپێکردنی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتانی کەنداو بۆ سەر حوسییەکان لەیەمەن ٣ دۆلار بەرزبووەوە.
ئاژانسەکان لە هەواڵیکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن نەوتی خاوی ئەمەریکا ٢ دۆلار بەرزبۆتەوەو ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٥١.٢٤ $دۆلارە.
هەرچی خامی برنتە نرخی بەرمیلێک ٣ دۆلار بەرزبوەوەو گەیشتە ٥٩.٧١ $ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
دوێنێ ٢٦-٣ بە سەرکردایەتی وڵاتی سعودیە هێرشی ئاسمانی وڵاتانی کەنداو بۆ سەر عوسییەکانی سعودیە دەستی پێکرد.