لەدووەم رۆژی گەردەلولی بەهێز كۆشكی عەبدوڵا ساڵح بۆردومان كرا

فرۆكەكانی ئیئتلافی گەردەلولی سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەینی كۆشكی كۆماریی عەلی عەبدوڵا ساڵح دیكتاتۆری پێشووی یەمەن‌و بنەكانی حوسییەكانیان بۆردومان كرد.

بەپێی هەواڵێكی عەرەبییە، فرۆكە جەنگییەكانی سعودیە‌و وڵاتانی عەرەبی چەندین بنكە‌و ناوەندی راهێنانی شیعە حوسییەكانیان بۆردومان كرد.

ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی بەهێز كە لەلایەن چەندین وڵاتی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە لە یەمەن بەردەوامە تا دێت بارگرژیی لەناوچەكە‌و لەنێوان وڵاتانی ئیئتلافی دژی حوسییەكان لەلایەك‌و ئێران‌و روسیا لەلایەكی دیكە توندتر دەكاتەوە.



PM:01:13:27/03/2015