لەسەر پرسی پۆستەکان پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە، ئەمرۆ گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ ئیسلامییەکان ڕێککەوتن و هێشتا هەندێک شتی بچووک لەگەڵ پارتی ماوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەنێوانی وەفدی دانوستانکاری گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ ئیسلامییەکان، ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە هەر دوولا رێککەوتنیان ئیمزا کرد.
بەپێی رێککەوتنەکە ١٧ پۆست بەر لیستی خزمەتدەکەوێت لە سەرئاستی پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە و دوو ئیدارەکە.
لە کۆنگرەکەدا ئەوە ئاشکرا کرا کە هەندێک شتی ورد لە نێوان گۆڕان و یەکێتی لەگەڵ پارتی ماوە تا بەشداری حکومەتی خۆجێی سلێمانی وهەڵبجە بکەن، ئەویش بەم زوانە لەگەڵیاندا یەکلاییدەکرێتەوە.